العودة إلى ترجمات

ترجمة

وێنەی ماڵە کۆنەکەمان : Ku

المؤلف الأصلي: محمد خضر اللغة الأصلية: اللغة العربية
وێنەی ماڵە کۆنەکەمان   :  Ku

وێنەی ماڵە کۆنەکەمان

لە گۆگل ئێرث بۆ ماڵە کۆنەکەمان ئەگەڕێم

بچووک، وەکوو خاڵێک لەناو شانەهەنگێکا

ئۆتۆمبیلێک راگیراوە

وابزانم هی براکەمە

لە گەشتێکی دوور گەڕابۆوە

شتێکمان لەبارەی تاسەوە بۆ بگێڕێتەوە..

ماڵێکی تازە ومزگەوتێک

گۆڕەپانێک، یاریگای تۆپی پێ بوو

کێڵگەکە بوەتە بە بازاڕێکی گەورە

چونکە باڵندەکان ئیتر شێوەی جیاوازیان نیە..*

سەربانەکان روونترن

تەنانەت لە ئامێرە زیرەکەکاندا..

لەگەڵ هەموو نوێکردنەوەیەکدا

کە گەورەی ئەکەم، 
ئەتوانم لەنێو پەنجەی گەورە ودۆشاومژە

بە وردی کۆلارە رەنگاوڕەنگەکە ببینم

هێشتا بەسەر سەتەلایتەکەوە ماوەتەوە

هەر بە دوو پەنجە

ئەتوانم جارێکی تر هەڵیفڕێنم..

وچاو ببڕمە ئاسمان وراکەم

* الطیور لم تعد علن اشکالها تقع، لە گوتەیەکی عەرەبییەوە (الطیور علی اشکالها تقع) وەکوو ئاماژەیەک بۆ جیاوازیی باڵندەکان، دەگوترێ کاتێک باس لە بۆ نمونە کەسە جیاوازەکان دەکرێ.

وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: ڤینۆس فایەق